سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداریکرد لە کردنەوەی ئەنجوومەنی کاری کەنەدی کوردستانی عێراق

ڕێکەوتی 2025/6/2 بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی گشتی و بازرگانی ناوخۆیی، ئەنجوومەنی کاری کەنەدی کوردستانی عێراق، لە هەرێمی کوردستان کرایەوە، ئەم هەنگاوە بە بەشداری نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، و نوێنەرانی وەزارەتی بازرگانی و هەروەها سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان و چەندین بازرگان و خاوەنی کۆمپانیای ناوخۆیی لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، کردنەوەی ئەنجوومەنی کاری کەنەدی کوردستانی عێراق “دەرفەتێکی گرنگ” بۆ بازرگانانی کورد و کەنەدی دروست دەکات بۆ ئەوەی لە بواری ئابووری هاوبەشی پێکەوە بکەن.
ڕاشیگەیاند کە پارێزگای سلێمانی “ئامادەیە بۆ پێشوازی لە هەموو کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی کەنەدی” و ڕایگەیاند کە ژووری بازرگانی سلێمانی بە هەموو جۆرێک پشتگیری ئەم پرۆژانە دەکات.
کردنەوەی ئەنجوومەنی کاری کەنەدی کوردستانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆیەک بۆ گەشەپێدانی ئابووری و زیادکردنی دەرفەتی کارلە نێوان هەرێم و کەنەدا.