سەرۆکی ژووری بازرگانی بەشداری لە واژۆکردنی ڕێکەوتنامەی نێوان هەرێم و پارێزگای سنە کرد.

ڕێکەوتی 2025/5/21، نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کرد لە واژۆکردنی ڕێککەوتنانەی نێوانیان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کوردستان (سنە).
لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و بەهێزکردنی زیاتری جموجۆڵی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، دووەمین ڕۆژی سێیەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگا هاوسنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبوونی شاندی هەرێمی کوردستان کە پێک هاتبوون لە پارێزگاری (سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە) ژوورە بازرگانییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆک و شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی، پارێزگاری کوردستان و پارێزگارانی (کرمانشا، ئازربایجانی ڕۆژئاوا)ڕێکەوتنی هەردولا واژۆ کرا.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لە واژۆکردنی ڕێکەوتن نامەکەدا وێڕای تەئکیدیان لە بەرەوپێشبردن و باشترکردن و بەهێزکردنی جووڵەی بازرگانی و ئابووری کراوەتەوە، وە ڕێککەوتنی نێوان هەر حەوت پارێزگا، بۆ بەرە و پێشبردنی زیاتری جووڵەی بازرگانی لە دەروازەیی سنوورییەکانی نێوان هەردوولا و چارەسەرکردنی هەر کەم و کوڕی و کێشە و گرفتێک هەبێت واژۆ کرا.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، لە دووەم ڕۆژدا شاندەکە سەردانی سەنتەری زانست و تەکنۆلۆژیای کوردستانیان کرد لەنزیکەوە بەرهەمی داهێنەرانی سەنتەرەکە و بەش و هۆڵەکانی بەسەرکرانەوە، لەلایەن بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانی سەنتەرەکە چۆنیەتی کارکردن و داهێنانەکانی سەنتەرەکە خرایە ڕوو.
بەشێکی دیکەی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە زانکۆی نوور، سەردانی پێشانگای تواناکانی هەناردەکردنی پارێزگای کوردستانیان کرد، دوای ئەوەی سەرجەم بەشەکانی پێشانگاکە بە سەر کرایەوە ، نەوزاد غەفور سەردانی بەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سنەی کرد، لە نزیکەوە باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و باشکردنی کارە بازرگانییەکان کردەوە.