سەرۆکی ڕێکخراوی زە فاوندەیشن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات
ڕێکەوتی – ٣/٨/٢٠٢٥ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆک، و چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە سەفین غەفور، سەرۆکی ڕێکخراوی زە فاون دەیشن (The Foundation) کرد.
ئامانجی سەردانەکە ناساندنی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە بوو بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بۆ بەرەوپێشبردنی ناوەندەکانی کار سازی و داهێنان لە پارێزگای سلێمانی.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی دەربڕی لە بەرەوپێشچوونی کارەکانی ڕێکخراوەکە و هیوای خواست کە هەر دوو لایەن بتوانن پێکەوە هەنگاو بنێن بۆ پشتگیریکردن لە توانای کار سازان و گەنجان لە بواری دەستپێکردنی کار و پرۆژە نوێیەکان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام لە پشتگیریکردنی داهێنان و توانای گەنجانن، و ئامادەن بۆ هاوکاری لە بەرەوپێشبردنی ئەم ئامانجانە.
سەفین غەفور، سوپاسی پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد بۆ هاوکاری بەردەوام و سەرکەوتنی کارە هاوبەشەکان لە داهاتوودا.