سلێمانی،، هۆتێل رۆتانای ٥ ئەستێرە کرایەوە

ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، یەکەم هۆتێل رۆتانا کە خاوەنی پێنج ئەستێرەیە کرایەوە.

‎ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی حوزەیران، بە ئامانجی فراوانکردنی پێگەی خۆیان لە کەرتی میوانداریی پێشکەوتووی هەرێمی کوردستان، ڕۆتانا، کە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بەڕێوەبردنی هۆتێل لە ناوچەکەدا و زیاتر لە ١٠٠ هۆتێل بەڕێوەدەبات لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ئەوروپای ڕۆژهەڵات و تورکیا، ئەمڕۆ کردنەوەی سلێمانی ڕۆتانایان لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی ڕاگەیاند. ئەم هۆتێلە پێنج ئەستێرەیە نوێیە چوارەمین هۆتێلی کۆمپانیاکەیە لە عێراق شان بە شانی هەولێر رۆتانا، هەولێر ئەرجان لەلایەن رۆتانا و بابل رۆتانا لە بەغداد.

‎سلێمانی ڕۆتانا پێکهاتووە لە ٢٤٠ ژوور و سویتی فراوان کە شوێنێکی گونجاوی هەیە لە ناوەندی شارەکەدا لە شەقامی سالم، کە تەنها چەند هەنگاوێک لە شوێنە سەرنجڕاکێش و سەرەکییەکانی شارەکە دوورە، ئەمەش وای کردووە کە ببێتە پێگەیەکی گونجاو و مانەوەیەکی شاهانە پێشکەشی میوانەکانی بکات. هۆتێلەکە بە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی شارەکە و شاخەکانی دەوروبەری وێنەیەکی دڵگیر دەنەخشێنێت بۆ میوانەکانی، هەروەها کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دابین دەکات وەک خزمەتگوزاری تەندروستی و بازرگانی لەگەڵ ژوور و سویتی گەورە، سویتێکی سەرۆکایەتی، هۆڵێکی وەرزشیی پێشکەوتوو، سپا و پیانۆ باڕێک بۆ فەراهەم کردنی مانەوەیەکی ئاسوودە.

‎حسێن هاشم، بەڕێوەبەری گشتیی سلێمانی رۆتانا لە لێدوانێکدا لەبارەی کردنەوەی هۆتێلەکە وتی: “شانازی بەم پڕۆژە نوێیەوە دەکەین، سلێمانی رۆتانا ستانداردێکی بەرز و ئاستێکی نوێی میوانداری دەهێنێتە شاری سلێمانی، پاش کردنەوەی سێیەم هۆتێلمان لە کوردستان، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەهێزترکردنی ناوبانگمان دەکەین بۆ بەرەو پێشبردنی زیاتر و باشتر کردنی کوالیتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ناوچەکەدا.”

‎لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: “هۆتێلەکە بڕیارە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ڕەسەن و مۆدێرن لەخۆبگرێت و نوێترین پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لە ژێر چاودێری ستافێکی دڵسۆز و شارەزا دەستەبەر بکات لە پێناو پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێهاوتا و لەبیرنەکراو بۆ میوانەکان.”

هەروەها تۆفیق طیب حسن، سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، لەسەر کردنەوەی سلێمانی رۆتانا وتی: “مارکەی رۆتانا ناوبانگێکی جیهانی هەیە و خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە دەرفەتی کارکردنمان لەگەڵ کۆمپانیاکە هەبووە بۆ بەجێگەیاندنی باڵاترین نیازو خزمەتەکانمان بۆ گەشەپێدانی زیاتری کوردستان، هەروەک شانازی دەکەین کە لەپشت نوێترین هەنگاوەوەین بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار لە شاری سلێمانی و کەرتەکانی تری میوانداری، دڵنیاین لەوەی کە سلێمانی ڕۆتانا دەبێتە شوێنی مانەوەی ئەو کەسانەی کە بەدوای ئەزموونێکی باڵاو و خزمەتگوزاریی کوالیتی بەرزدا دەگەڕێن، لە پایتەختی ڕۆشنبیری و کلتوری ناوچەکە.