بە ڤیدیۆ کارگەی باتری مایا بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوەی عێراق دەکات

کارگەی باتری مایا هەناردەکردنی یەکەم کاروانی بۆ وڵاتی ئوردن ڕاگەیاند کە بریتیە لە ۳ هەزار باتری.

ئارام بابان،سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند” پشتیوانی تەواوی هەموو بەرهەمێکی ناوخۆی دەکەین، جێگەی دڵخۆشییە کارگەی مایا وەک یەکەم کارگەی بەرهەم هێنانی باتری لەسەر ئاستی عێراق هەناردەکردنی دەستپێکردووە”.

پشتیوانی ژووری بازرگانی دوپاتکردەوە بۆ زیاتر بەرەوپێشچون و زیادکردنی بەرهەمی کارگەکە و کێبڕکێکردن لەگەڵ بەرهەمی هاوردەکراو کوالێتی بەرزی بەرهەمەکانیان.

 

https://www.youtube.com/watch?v=WXmQ4sXt5lA