بازی بازی، بە ریشی خاڵە بازی؟

پاش ئەوەی دڵە گەورەکەی هاوڕێی نزیکم و مامۆستام “عوسمان چێوار” لە ٢١ ی ئایاری ١٩٩٦ دا لە ناوەخت‌و یەجگار زوو لە لێدان کەوت، مامۆستا “عومەر مارف بەرزنجی” دە رۆژ پاشتر لە ژمارە ١٢٩٧ ی رۆژنامەی “کوردستانی نوێ” دا لە گۆشەی “بەڵگەی زیندوو” دا وتارێکی پۆشتەوپەرداخی لەسەر هونەرمەندی کۆچکردوبڵاوکردەوە، بە ناونیشانی: (عوسمان چێوار، مامۆستاو هونەرمەندی خێرنەدیو)، کە پاشتر لە شێوەی نامیلکەیەکدا لەگەڵ هەندی بابەتی تر بە چاپ گەیەندرا.

ئیزگە جۆربەجۆرەکانی ژیانی چێوار لەو نووسینەدا بە شێوەێ بێ کەموکورتی ریزکرابوون کە جێی رەخنە نەبوون. مایەی کامەرانیی من‌و سەرجەم رۆشنبیران بە گشتی‌و دۆستانی هونەری شانۆ بە تایبەتی بوو کاتێ نزیکەی بیست ساڵ پاش نووسینەکەی مامۆستا عومەر بڵاوکراوەی “رۆڤار” ی سەر بە دەزگای “سەردەم” پرۆژەی دەرکردنی ژمارەیەکی تایبەتی ئەو بڵاوکراوەیەی ڕاگەیاند، کە تەرخان کرابێ بۆ چێوار.

ئەم ژمارەیە (٨٣) لە سەرەتای ئەمساڵدا کەوتە بەردەست خوێنەران. دەربارەی سەرجەم بابەتەکانی ئەو ژمارەیە لەملاولاوە هەندێ تێبێنی هەبوو، وەک ئەوەی هەندێ جار زانیارییەکان لەگەڵ یەکدا ناکۆک بوون، یاخود کفرەبو ئەو دەسپێشخەریەی بەرزنجی ئاماژەی پێبدرایە لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوە جێی چاوپۆشی بوو. بەڵام ئەوەی یادی چێوار بکرێ بە بەردەبازێ بۆ پەڕاندنەوەی درۆی شاخ وباڵدار، لەمەیەندا من خۆم پێ ناگیرێ‌و لێی دێمە دەنگ.

بۆ بنیاتنانی ئەو ژمارەیەی رۆڤار، کارگێڕانی بڵاوکراوەکە پەیوەندییان بە گەلێ لە دۆست‌و هاوکارانی چێوارەوە کرد، بۆ ئەوەی هەر یەکە بیرەوەری یاخود شیکردنەوەی رێبازی هونەرمەندەکە لە وتارێکدا دەرببڕێت. ئاگادارم یەکێ لەوانەی تکای لێکرابوو نووسینێ بۆ ئەو ژمارەیە ئامادە بکا کاک “ئازادی حەمە پچکۆل” بوو. کاک ئازاد وتارێکی کورت‌و پوختی هۆنیەوە ، بەڵام ئەوەی مایەی واقوڕمانە تا ئەو ڕۆژەی ڕۆڤار گەشتە دەستی خوێنەران ،ئەوپیاوە لە چاوەڕوانی زەنگی تەلەفۆنەکەیدابو ، بۆئەوەی چۆن ئەو لاپەڕەیە بگەیەنێتە دەستی ئەو ستافە ، بۆیە ئەپرسم ئەمە ئیتیکی ئەدەب و نوسین و ڕۆژنامەگەری نوێیە ڕۆڤار پەیرەوی ئەکات ؟ یا مۆدێلێکی نوێە و ئێمە درکمان پێ نەکردوە .

جگە لەمە لە یەک دوو بابەتی کەدا ئاشکرایە کە ناوی چێوار تەنها بیانوە، چونکە نووسەر سوودی بەد لەو ناوە وەرئەگرێ بۆ ئەوەی بە شانوباهووی خۆیدا هەڵبداو، فسفس پاڵەوانانە پۆز لێبدا. یاخود کەسانێ ئەودەرفەتە هەڵلوشن تا ڕۆڤار بکەنە ئەلبومی وێنەکانی خۆیان ، دیارە ئەوانە پێویستییان بە کارەکانی چێوار نییە، بەڵکو دەستکورتی دەرونناسێکن.

لە هەموی سەیروسەمەرەتر، کاک “ئەحمەد سالار” لە لاپەڕە ١٤ – ١٦ ی ئەو بڵاوکراوەیەدا نووسینێکی بڵاوکردۆتەوە گوایە لە رۆژی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردیدا هاتوە بۆ سەردانی بارەگای تیپ لە تووی مەلیک و چێوار وێری سەرۆکایەتیی تیپی کردوە، وەک ئەو سەرۆکایەتییە شیشێ جگەری برژاو یا جامێ ماستاوی سارد بێت. ئەم هەقایەتە بێ بنەمایە ئەشی لە دەوری زۆپای دیوەخانی کوێخایەکی سەرەتای سەدەی رابوردوودا بدرێ بە بیستن، بەڵام ناگەیەندرێ بە چاپ. ئیللا مەگەر هەقایەتخوێن لە رادەبەدەر بێ چاووڕوو بێ. بەڵگەیش ئەمەیە: لەوەتی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی گواستبویەوە بۆ بۆ گەڕەکی “تووی مەلیک” و، ژێرزەمینێکی بە کرێ گرتبوو کە سەرەڕای ئەوەی بارەگای تیپەکە بوو، هۆڵێکی خنجیلانەی شانۆیشی لێ هێنرابوە دی، دوو جار تیپ لەو لەو شوێنەدا دەستەی بەڕێوەبەری هەڵبژاردوە.

لە ٢١/١/١٩٩٠ و لە ٢٦ / ١ /١٩٩٥ دا. من‌و سەراپای ئەندامانی تیپ لەو رۆژانەداو، وەک باوەو ئەرکی سەر شانە لەو مەڵبەندە ئامادە بوین. من بە دڵنیایی‌و ویژدانی ئاسوودەوە رایئەگەیەنم کە نەک ئەو رۆژانی هەڵبژاردنە، بەڵکو هیچ رۆژێ کاک ئەحمەد سالار بۆ تاقە دەقیقیەکیش بێت سەری نەکردوە بەو ژێرزەمینەدا. لەوەیش بەڵاتر: چێوار لەو ژێرزەمینەدا چەند بەرهەمێکی شانۆیی پێشکەشكردوە، کاک ئەحمەد سالار نەهاتوە بۆ بینینی تاقە یەکێکیان. سەراپای ئەندامانی تیپ کە زۆربەیان هێشتا زیندوون ئاگاداری ئەم فاکتانەن، ئەگەر راستیم نەپێکاوە، با یەکێکیان، دووپاتی ئەکەمەوە تەنها یەکێکیان بێت بەدرۆم بخاتەوە.

پەندێ هەیە ئەڵی: (تەنها ترسنۆکەکان دژ بە مردوەکان ئەچنە مەیدانی جەنگەوە!). ئەمەیش راستە. ئەگەر چێوار نەماوەو دەرفەتی داکۆکیکردنی لە خۆی لەدەستداوە، ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە ئیتر هەرچی هەستا بۆی هەیە ئەم هەلە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بە ئارەزوی خۆی رەحیمییات هەڵبەستێ.

یەکێ لە دوا کارەکانی چێوار شانۆگەریی “ئەحەی کوڕنوو” بوو(١٩٩٥). لە وتەکەیدا دەرهێنەر نووسیبووی: (ئەگەر هونەرمەند توانای گۆڕینی کۆمەڵەکەشی نەبێت ، دەبێ شاهیدێ