ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كات،، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌له له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی له‌م مانگه‌دا بكات.
 سه‌لمان موسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند وێڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران داوای دووباره دابه‌شكردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام لیژنه‌ی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سوره له سه‌ر ئه‌وه‌ی بودجه له كه‌مترین ماوه‌ی داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت . 
موسه‌وی دووپاتیشكرده‌وه  كه دره‌نگ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی، كاری فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت په‌ك ده‌خات به‌تایبه‌تیش پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌ت دره‌نگ ده‌ست به خه‌رجكردنی بودجه بكات .  
			






