ئەمڕۆ هەینی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی جه‌هه‌په، له راپۆرتی هه‌فتانه‌ی ئابووری خۆیدا ئاشكرای كرد 3.2 ملیۆن گه‌نجی توركیا بێكارن و له ماڵه‌وه دانیشتوون.
له راپۆرته‌كەدا هاتووه، له هه‌ر 5 گه‌نج كه ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 24 ساڵه، یه‌كێكیان بێكارن، به‌مه‌ش 3 ملیۆن و 325 هه‌زار گه‌نجی توركیا بێكارن.
هه‌روه‌ها 18 هه‌زار له‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان 64 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه و خانه‌نشین كراون به دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌و رێژه‌یه ته‌نیا پیاوان نین، به‌ڵكو ئافره‌تانیش وه‌كو پیاوان بێكارن و به دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی جه‌هه‌په بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له هه‌ر 4 ئافره‌تێك لە توركیا یه‌كێكیان بێكاره، رێژه‌ی بێكاریش له توركیا 16.7%ه.