سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ بازرگانان نه‌هاتووه‌ته پێش، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مه‌رزی كێلێی سه‌ربه قه‌زای پشده‌ر، %30 كه‌می كردووه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه بازگانانی سنووره‌كه له كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وامن و ده‌ڵێن، بارودۆخیان له‌گه‌ڵ كاتی پێش به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هیچ نه‌گۆڕاوە.
جه‌وهه‌ر ره‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی راپه‌رین ڕاگه‌یاند، دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مه‌رزی كێلێ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه و تاكه مه‌رزیش بووه له كوردستان كه دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، دانه‌خراوه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه، بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆ جاری دووه‌م، شاندێكی پسپۆڕ له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه سه‌ردانی مه‌رزه‌كه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تیبوونی تێدایه و زۆربه‌ی رێكاره سه‌ره‌تاییه‌كانیش بۆ بوون به مه‌رزێكی فه‌رمی ته‌واو بوون.
ره‌سووڵ هۆكاری دابه‌زینی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازگانی له سنووره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانه‌كان ترسیان هه‌یه كاڵا بكڕن و دواتر نه‌توانن ساخیان بكه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د كه‌مال یه‌كێك له‌و بازرگانانه‌یه ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه له مه‌رزی كێلێ كار ده‌كات و وتی، هاتوچۆی باره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێراندایه و هیچ له نرخ و ئاڵوگۆری باره‌كان نه‌گۆراوه، نه پێش قه‌یرانی دارایی و نه دوای قه‌یران، به‌ڵام له دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه، وه‌رگرتنی باره‌كان لێره‌وه بۆ نێو خاكی ئێران كه‌می كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها رێگاش نادات هاووڵاتییان به ئازادی بچنه ئه‌ودیوی سنوور، مه‌گه‌ر به رێگای قاچاخدا بتوانن بڕۆن.
هاوكات به‌كر بایز قایمقامی قه‌زای پشده‌ر رای گه‌یاند، “كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌وڵه‌تێكه به شێوازێكی ئیداری كار له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كات و بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی مه‌رزی كێلێش ئاماده‌گیی خۆی ده‌ربڕیوه”.
ئاشكرایه كه هه‌ر مه‌رزێك به فه‌رمی بكرێت و ببێته مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستی به هه‌نارده و هاورده‌ی كاڵا و پێداویستی هه‌یه له‌نێوان دوو سنووری جیاوازدا، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كوردستانیش، له هه‌وڵی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی كێلێدان.
مه‌رزی كێلێ ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌زای پشده‌ر و نزیكه‌ی 18 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاره‌وه دووره، له‌گه‌ڵ شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوسنووره كه ڕۆژانه كاڵای جۆراوجۆری وه‌ك خوارده‌مه‌نی، كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی و جوانكاریی ئافره‌تان و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ … هتد، تێیدا هاورده و هه‌نارده ده‌كرێت.