له سنوری پارێزگای سلێمانی رێژه‌ی باران بارین به به‌راورد به ساڵی پار زۆر زیادی كردوه‌و ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌واو بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمیش ئاماژه به بارینی به‌فر ده‌كات له سبه‌ینێدا.
دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی رایگه‌یاندوه، ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و له مانگی داهاتووشدا شه‌پۆلێكی تر روله هه‌رێم ده‌كات.
وتیشی: له سنوری پارێزگای سلێمانی 75 ملیمه‌تر باران باریوه كه به‌به‌راورد به ساڵی پار زیادی كردوه كه ساڵی پار هه‌تا بڕی 35 ملیمه‌تر باریبوو.
هاوكات ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌واو بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، هه‌رێم ده‌كه‌وێته چێر نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیاوه‌و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه له سبه‌ینێدا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو كه شه‌وی رابردوو یه‌كه‌م به‌فر له ناوچه‌كانی ئامێدی و كانی ماسی له دهۆك باریوه.