شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكات، بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆربەی ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەكان، لە ئێستادا بەهۆی كاریگەری بوومەلەرزەكەو بارینی بارانێكی زۆر لەو ناوچانە بۆتە هۆی داڕمانی بەشێك لە چیای بەرانان و شاخەكانی ناوچەی دەربەندیخان و زۆربەی ناوچە شاخاوییەكانی دیكەی كوردستان.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكاتەوە تەنها لەكاتی پێویستدا ڕوو لە ناوچە شاخاوییەكان بكەن، هەروەك لەڕێگەی تیمەكانییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئامادەباشیدان بۆ هاوكاریكردنی شۆفێران و ئاساییكردنەوەی ڕەوشی هاتوچۆ لەو ناوچانەدا.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات كە لەكاتی هەر روداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بە ژمارە 188ی كۆنترۆڵی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن.