كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی بڕیاریدا 254 هەزار و 650 ئۆتۆمبێلی خۆی لە چین بكێشێتەوە.
كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، 254 هەزار و 650 ئۆتۆمبێلی خۆی لە بازاڕەكانی چیندا بە هۆی بوونی كێشە لە ئاوێنەی لاتەنیشتەكانیاندا لە چین دەكێشێتەوە.
كۆمپانیای هۆندا لە رێگەی سایتەكەی خۆیانەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، كە ئەو ئۆتۆمبیلانە بریتین لە مۆدێلەكانی سپیریۆر و ئەلیسیۆنی دروستكراوی ساڵانی 2013 تا 2017.
لە رونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، كشانەوەكە لە كانونی دوەمی ٢٠١٨دا دەستپێدەكات. كێشەی ئەو ئۆتۆمبیلانەش ئەوەیە كە لە كاتی كردنەوە و داخستن و جوڵەپێكردنیدا دوگمەی ئاوێنەكان زیانیان بەركەوتوە و كێشەكانیش بە بێ بەرامبەر چارەسەر دەكەن.