فشاره ئابوریه‌كانی حكومه‌تی عێراق له دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم دژی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باج و گومرگی له‌سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێم بۆ سێ هێنده زیادكردووه و له خاڵی گومرگی سه‌فره له حه‌مرین ڕۆژانه ئاسته‌نگ بۆ به‌رهه‌می كارگه‌كانی هه‌رێم دروست ده‌كات, ژوری بازرگانی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌غدا وه‌ك به‌رهه‌می توركی و ئێرانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێم ده‌كات.
ئێره خاڵی گومرگی سه‌فره‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگای عوزێم – به‌غدا و نزیك حه‌مرین, له‌دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم حكومه‌تی عێراق چه‌ندین ئاسته‌نگ و كێشه‌ی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه دروستكردووه كه له كارگه‌كانی هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌كرێن, به‌جۆرێك باج و ڕسومات و گومرگ چه‌ند هێنده زیادیان كردووه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بارهه‌ڵگره‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ره‌دا ده‌هێڵرێنه‌وه.
ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم و عێراق و یه‌كێتی ژوره بازرگانیه‌كانی عێراق چڕكروهتهوه, به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و فشارانه سیاسین و ئامانج لێی هه‌ڵته‌كاندنی ئابوری هه‌رێمه.
به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواری پیشه‌سازی له دوای ڕیفراندۆمه‌وه حكومه‌تی عێراق وه‌ك به‌رهه‌می ئێرانی و توركی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می كارگه‌كانی هه‌رێم ده‌كات, وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عێراقیش نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم كردووه و داوایكردووه سه‌رجه‌م كارگه و پرۆژه پیشه‌سازیه‌كان جارێكی تر له به‌غداد مۆڵه‌تی كاركردن وه‌ربگرنه‌وه, ئه‌گه‌رنا ڕێگه نادرێت به‌رهه‌مه‌كانیان له عێراقدا ساغبكرێته‌وه.
?wmode=transparent” wmode=”Opaque” frameborder=”0″ allowfullscreen>