ئاماری نه‌وت و به‌نزین و گازی هاورده‌كراو لەمەرزی باشماخ ده‌خرێته‌ڕوو

به‌ڕێوه‌به‌برایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئاماری هاتنه‌ناوه‌ی نه‌وت و به‌نزین و گازی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌رزی باشماخه‌وه‌ له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا راگه‌یاند.

 به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌ رۆژانی 16 و 17 و 18 ئه‌م مانگه‌ له‌ مه‌رزی باشماخه‌وه‌ 237 تانكه‌ر به‌نزین و 77 تانكه‌ر گازو 99 تانكه‌ر نه‌وت له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاتوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

هه‌ر له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی هاتووه‌، له‌و ژماره‌ تانكه‌ره‌، 20 تانكه‌ر گاز و شه‌ش تانكه‌ر نه‌وت، له‌به‌ر نه‌گونجانی سه‌رچاوه‌، رێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ بێنه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.