پانزەهەمین فێستیڤاڵی کۆتری پڕلەپێ لە لایەن فیدراسیۆنی کۆتری پڕلەپێی تورکیا بە مەبەستی هاندانی ئارەزوومەندانی بەخێوکردنی ئەو جۆرە کۆترە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە لە هۆتێلێکی شاری ئەنقەرە بەڕێوەچوو بە بەشداری پێکردنی ٥٠٠ کۆتر.
لە فێستیڤاڵەکەدا، ٢٠٠ کۆتر بە مەبەستی نیشاندان و سێ هەزار کۆتریش بە مەبەستی فرۆشتن نمایش کران.
لە پێشبڕکێکەدا لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە، نمرە بۆ ژمارەیەک کۆتر دانرا و خاوەنەکانیان خەڵاتیان پێ درا.







