سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت هیچ ژماره‌یه‌كى راسته‌قینه‌مان له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانى پێنادات، وتیشى “نازانرێت كه‌ى و به چ شێوه‌یه‌ك قه‌رزه‌كانى ده‌داته‌وه”.
دواى بڕینى بودجه له به‌غداوه، به‌شێكى زۆرى پڕۆژه‌كان و كارى كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران راگیران، هاوكات حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نیا چه‌ند جارێك به شێوه‌ى سلفه قه‌رزى به‌ڵێنده‌رانى داوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا بڕێكى زۆرى ئه‌م قه‌رزه نه‌دراوه‌ته‌وه به كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران.
قەرزی بەڵێندەران
شێخ ناجى عیزه‌دین، سه‌رۆكى لقى سلێمانى یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان راگه‌یاند، بڕى 1 ترلیۆن دینار كه قه‌رزى به‌ڵێنده‌رانه لاى حكومه‌تى هه‌رێمه، كه له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كاندایه، ژماره‌ى ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ش كه قه‌رزیان لاى حكومه‌ته ده‌گاته 300 به‌ڵێنده‌ر.
سه‌رۆكى لقى سلێمانى یه‌كێتى به‌ڵێنده‌ران وتیشى “نزیكه‌ى 3 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت به‌ڵێنه‌كانى بۆ دانه‌وه‌ى ئه‌م قه‌رزه نه‌بردۆته‌سه‌ر”.
قه‌رزى پاشه‌كه‌وتى فه‌رمانبه‌ران
دواى دوو ساڵ دروستبوونى قه‌یرانى دارایى له مانگى 2ى 2016دا حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به بڕینى به‌شێك له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پاشه‌كه‌وتكردنى، تائێستاش ڕوون نییه كه‌ى و به چ ئالیه‌تێك ئه‌م قه‌رزه ده‌داته‌وه به فه‌رمانبه‌ران.
سه‌باره‌ت به بڕى قه‌رزه‌كانى فه‌رمانبه‌ران كه لاى حكومه‌تى هه‌رێمه، شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، حكومه‌ت نزیكه‌ى 7 ملیار دۆلارى مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره.
قه‌رزى كۆمپانیاكان
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نزیكه‌ى زیاتر له 6 ملیار دۆلارى كۆمپانیا بیانى و ناوخۆییه‌كان لاى حكومه‌تى هه‌رێمه، پێشتر شێوازێك دانرا بۆ دانه‌وه‌ى ئه‌م قه‌رزانه، به‌ڵام به‌هۆى له‌ده‌ستدانى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوك دۆخه‌كه قورس‌تر بوو، بۆیه نه‌توانرا ده‌ست بكرێت به دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان.
عێراق پابه‌ند نابێت به‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان
هاوكات، له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، پابه‌ند نابن به دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم، پێویسته خۆیان بیده‌نه‌وه، جگه‌له‌وه به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى كۆمپانیاى رۆزنه‌فتى ڕوسى، حكومه‌تى هه‌رێم 1 ملیار و 3 ملیۆن دۆلارى له‌به‌رامبه‌ر پێدانى نه‌وت به كۆمپانیاكه وه‌رگرتووه.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئاسۆ شێخ جه‌نگى، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ڕوسیا باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یان چه‌ند شه‌خسێك پاره‌ى پێشوه‌ختیان له ڕۆزنه‌فت وه‌رگرتبێت، بێگومان هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر بارى قه‌رزێكى زۆره‌وه، ئه‌وه‌ى كه ده‌وترێت گرێبه‌سته‌كه به‌بڕى 4 ملیار دۆلاره، هه‌رچه‌نده نازانرێت به وردى بڕه‌كه چه‌نده كه وه‌رگیراوه، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كان حكومه‌تى هه‌رێم پێشوه‌خت زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلارى له كۆمپانیاكه وه‌رگرتووه.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و سه‌باره‌ت به كات و شێوازى دانه‌وه‌ى ئه‌م قه‌رزانه، عزه‌ت سابیر سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت “حكومه‌ت هیچ ژماره‌یه‌كى ڕاست به كه‌س ناڵێت، هه‌روه‌ها تائێستا نازانرێت كه‌ى و به چ ئالیه‌تێك قه‌رزه‌كانى ده‌داته‌وه”.
جێى ئاماژه‌یه جگه له‌و قه‌رزانه‌ى كه خراونه‌ته‌ڕوو، حكومه‌ت قه‌رزارى به‌شێك له بانكه ئه‌هلییه ناوخۆییه‌كان و كۆمپانیا بیانییه‌كانى وه‌ك دانە غازى ئیماراتى و گه‌نه‌ل ئینێرجى و ئیكسۆن مۆبیله، بۆ زانینى بڕى قه‌رزه‌كانیان دواڕۆژ په‌یوه‌ندى به به‌رپرسانى حكومه‌ته‌وه كرد، به‌ڵام هیچ داتایه‌كیان له‌مباره‌یه‌وه نه‌خسته‌ڕوو.
دواڕۆژ