ئه‌و ئۆتۆمبێله ی شۆفێری ئه‌فسانه‌یی، مایكڵ شومایخه‌ری گه‌یانده پاڵه‌وانێتی و له پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆڕمۆلا وه‌نی 2001دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌بڕی حه‌وت ملیۆن و 504 هه‌زار دۆلار كڕیاری هه‌یه، كه ئه‌وه‌یش ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند.
له زیادكردنێكی ئاشكرادا كه له خانه‌ی موزایه‌ده‌ی سۆسبای له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا رێكخرا، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شومایخر به‌شداری پێكرا.
له‌و زیادكردنه ئاشكرایه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شومایخر له‌لایه‌ن كۆلێكسیۆنهرێكهوه كه ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه به‌بڕی حه‌وت ملیۆن و 504 هه‌زار دۆلار كڕا، كه ئه‌وه‌یش تا ئه‌مڕۆ شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌ییه له كڕینی ئۆتۆمبێلی فۆرمولا وه‌ندا به به‌رزترین نرخ.
به‌شێكی به‌رچاو له‌و داهاته‌ی له فڕۆشتنهكهوه ده‌ستكه‌وتووه، ده‌درێته وه‌قفی (Keep Fighting).