كۆمپانیای ئه‌پڵ جارێكی تر ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی هه‌رزان ده‌كاته‌وه و بڕیاری داوه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ (2018) سێ جۆر مۆبایلی نوێ بخاته بازاڕه‌كه كه توانا و خێرایییان له ئایفۆن X باشتره و نرخیشیان زۆر هه‌رزانتره.
ئه‌م ئایفۆنه نوێیه، ته‌نانه‌ت شاشه‌كه‌شی له ئایفۆن X گه‌وره‌تره و قه‌راغی كه‌متره و كامێراكه‌شی به سیسته‌می “ترۆدبیت” دانراوه كه باشترینه ئێسته له دنیادا.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێ هه‌ر ساڵی داهاتوو، ڤێرژنی دووه‌می ئایفۆن X بڵاو بكرێته‌وه و ته‌واوی ئه‌و گلهیییانهی له‌م ڤێرژنه‌دا هه‌بوون، چاره‌سه‌ری بكات و ش
هه‌ر كۆمپانیاكه هه‌واڵێكی تریشی بڵاو كرده‌وه ئه‌پڵ ڤێرژنی ئه‌زموونیی شه‌حنی بێ وایه‌ری بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس خسته بازاڕه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی خێرا ئایفۆن به‌شه‌حنه‌وه ده‌كات.
ڤێرژنی 11.2ی ئه‌زموونی شه‌حن كه كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌می ده‌هێنێ، دوای ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌یه كه خرایه سه‌ری چونكه نه‌یتوانی پێش كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری ئه‌و نوێكارییه بخاته بازاڕه‌وه، هه‌ر بۆیه به ناچاری په‌نایان بۆ داهێنانه‌كه برد.
كۆمپانیاكه بڕیاری داوه، له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی، شه‌حنی بێ وایه‌ریش بخاته بازاڕه‌وه كه وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ دهحات، خێراییه‌كه‌ی له‌سه‌روو ئه‌وه‌یه كه سامسۆن و ڕكابه‌ره‌كانی تر كردوویانه.