نەوتی برێنت بە ٦١.٢٣دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا بە ٦١.٢٣ دۆلار دەستی پێکرد.

دوێنێ لە دەستپێکی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی نەوتی برێنت، ٦٣.١٢ دۆلار بوو، بەڵام بە درێژایی رۆژ بۆ ٦١.٣٧ دۆلار بەرزبوویەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک لەو نەوتە بە ٦١.٢٣ دۆلار بوو. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٥٥.٣٣ دۆلار بوو.

شیکەرەوان ئاماژە بەوە دەکەن بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ئەمریکا بەراورد بە هەفتەی رابردوودا ، بووەتە هۆی ئەوەی فشاری سەر نرخەکانی نەوت درێژە بکێشێت. 

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن لەرووی تەکنیکییەوە نەوتی برێنت لە نێوان ٦١.٢٢ و ٦٢.٢٧ دا یاری دەکات.