تابلۆکەی حەزرەتی عیسا بە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

تابلۆی حەزرەتی عیسا کە لە لایەن نیگارکێشی بەناوبانگی ئیتاڵی لیۆناردۆ دا ڤینچی کێشراوە، بە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

مۆزەخانەی کریستی لە نیویۆرک تابلۆی “سالڤاتۆر موندی” کە بە واتای رزگارکەری جیهان دێت، خستە زیادکردنێکی ئاشکراوە و سەرەنجام بە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا کە بەرزترین نرخیەتی تا ئێستا، ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوی کڕیارەکە ئاشکرا نەکراوە.

لە تابلۆکەدا، عیسا دەستێکی بەرز کردۆتەوە و بەدەستەکەی تریشی تۆپێکی رەنگ ئاوی بەدەستەوەیە و ئەو نیگارکێشە لە سەدەی شازدەهەم کێشاویەتی و یەکەم خاوەنی وێنەکەش پاشای ئینگلتەرا شارلی یەکەم بووە و دواتر لە سەدەی بیستدا لە لایەن گرووپێکی کۆڵێکشنی هونەریی بەریتانیەوە کڕاوەتەوە و تا ساڵی ١٩٥٨وا زانرا کە ئەمە تابلۆی راستەقینەی لیۆناردۆ دا ڤینچی نییە و بە ٦٠ دۆلار فرۆشرا.

ئەو تابلۆیە کە زیانی بەرکەوتووە لە ٢٠٠٥ەوە دوای چەند کارێک سەلمێندرا کە ئەمە تابلۆیەکی ئۆریجنالی لیۆناردۆ دا ڤینچی و لە لایەن ملیاردێری رووسی، دمیتری ریڤۆلۆڤلەڤ بە ١٢٧،٥ ملیۆن دۆلار کڕدرایەوە.