قائیمقامی شارى دوكان، ئاشكراى كرد، كه هه‌وڵه‌كانى كاراكردنى پاڵاوگه‌ى دوكان به‌رده‌وامه و فۆرمیش بۆ دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، كه چانسى زیاتر بۆ دانیشتوانى سنووره‌كه‌یه.
شاهۆ عوسمان، قائیمقامى شارى دوكان ڕاگه‌یاند “له هه‌وڵداین بۆ كاراكردن و به‌گه‌ڕخستنى پاڵاوگه‌ى دوكان، كه تا ئێستا قۆناغى باشمان بڕیوه و به‌هۆیه‌وه ده‌رفه‌تى كار بۆ سه‌دان هاووڵاتى ده‌ره‌خسێت، به‌تایبه‌ت ده‌رچووانى په‌یمانگا و زانكۆكان”.
هه‌روه‌ها، وتیشى “سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی هاوڵاتیان له‌و پاڵاوگه‌یه، وه‌ك ئیداره‌ی شارى دوكان، دانیشتنمان له‌گه‌ڵ ستافی پاڵاوگه‌ی دوكان كردووه و پێمان ڕاگه‌یاندوون كه چانسى دامه‌زراندن زیاتر بۆ خه‌ڵكی دوكان و ده‌وروبه‌ری ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش پسپۆرییه‌كان له سنوره‌كه‌دا نه‌بوون، ئه‌وكات میلاكات له‌ده‌روه‌ی دوكان پڕبكه‌نه‌وه”.
ئاشكراشى كرد، كه به‌ر له به‌گه‌ڕخستنى پاڵاوگه‌كه، پسپۆرییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن “ئه‌وكات له ڕێگه‌ی فۆرمه‌وه هاووڵاتیان ده‌توانن بۆ دامه‌زراندیان له پاڵاوگه‌كه، داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پاڵاوگه‌كه زیاتر نه‌وتى سپى به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌هۆیه‌وه چانسى كاركردن بۆ (400) هاووڵاتى ده‌ڕه‌خسێت.