رۆژنامه‌ی زا ده‌یلی ستار ئاشكرایكرد وه‌لید بن ته‌لاڵ سه‌رمایه‌داری به‌ناوبانگی سعودی هۆتێل و میوانخانه‌كانی شاری به‌یروتی بۆ فرۆستن خستووه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و رۆژنامه لوبنانییه كه به‌زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌كرێت، رایگه‌یاند: وه‌لید بن ته‌لاڵ داوای له‌چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بازرگانی كردووه به‌دۆزینه‌وه‌ی كڕیار بۆ هۆتێل و میوانخانه‌كانی فوز سیزون و موفینبیك له به‌یروت.
ئاشكرایه كه بن ته‌لاڵ خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر هۆتێل و میوانخانه‌یه له‌جیهاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نداری چه‌ندین كۆمپانیای به‌ناوبانگ ده‌كات و له‌چه‌ندینی تریشدا پشكی هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه پێش 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌تۆمه‌تی باگراوندی گه‌نده‌ڵی، بن ته‌لاڵی ده‌ستگیركردو له ئێستادا له‌ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دایه.