كۆمانیای غازی نیشتمانی ئێران تەئكید دەكاتەوە، بومەلەرزەكەی شاری كرماشان كاریگەری لەسەر دامەزراوەكانی بەرهەمهێنانی غاز نەبووەو پرۆسەی هەناردەكردنی غازیش بۆ عیراق بەردەوامە.
كۆمانیای غازی نیشتمانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دوای ئەو بومەلەرزەی شاری كرماشانی هەژاند، كارگەكانی بەرهەمهێنانی غاز لەو شارە سەلامەتنو كاریگەریان لەسەر دروست نەبووە، پرۆسەی هەناردەكردنی غازیش بۆ عیراق بەردەوامەو رۆژانە 14 ملیۆن مەتر سێجا غاز ڕەوانەی شاری بەغدا دەكرێت.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەكردوە، بەهۆی شكانو لێچوونی غازەوە لەنێو هێڵەكانی ناوخۆی پارێزگای كرماشان، دابەشكردنی غازیان راگرتووەو لەماوەیەكی كەمدا ئەو گرفتانەش چارەسەر دەكەن.