به‌پێی دوایین ئاماره‌كان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تائێستا ده‌ركه‌وتوه 632 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له حه‌وت هه‌زار و 817 كه‌سیش بریندارن.
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكرده‌وه، گه‌ڕان و پشكنین له‌نێو خانوه داڕماوه‌كاندا تائێستا به‌رده‌وامه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو یارمه‌تییه‌كان به‌هۆی وێرانبونی زۆربه‌ی گوند و شه‌قامه‌كان، فریاگوزارییه‌كان زۆر به سه‌ختی ئه‌نجامی ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان زیانی بومه‌له‌رزه‌كان له كرماشان یه‌كجار زۆره، به‌جۆرێك له زۆربه‌ی گونده‌كانی پارێزگاكه كێشه‌ی نه‌مانی كاره‌با هه‌یه و نه‌بوونی غازی ناوماڵیش بۆته یه‌كێكی دیكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچانه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئێران رایگه‌یاندوه، زۆربه‌ی ژێرخانه‌كانی غازكێشی له شاره‌كانی پارێزگای كرماشان تێكچون و بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك توشی غازگیرانیش نه‌بن، ناتوانن له‌ئێستادا غازی ماڵه‌كان به‌ر بده‌نه‌وه.
هاوكات كێشه‌ی چادر و ئاوی خواردنه‌وه به‌رده‌وامه و خه‌ڵك داواكاری زیاتریان هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌نته‌ری بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، سه‌نته‌ری روودانی بومه‌له‌رزه‌كه له بازنه‌ی جیۆلۆجیی نێوان جوانڕۆ، پاوه، سه‌رپێلی زه‌هاو، هه‌ڵه‌بجه و مه‌ریوان و هه‌وراماندا بوه و بومه‌له‌رزه‌كه‌ش له قوڵایی 19 كیلۆمه‌تره‌وه له‌و بازنه‌یه‌دا رویداوه، كه ئه‌و بازنه‌یه‌ش سنوری نێوان رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و رۆژئاوای كرماشان بووه.