رێكەوتی ١٤ / ١١ / ٢٠١٧، یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات و سیروان محەمەد جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەكێتیەكە كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٤٧)ی ئەنجامد .
لەكۆبوونەوەكەدا باس لەرەوشی ئابووریو بازرگانیو پیشەسازی هەرێمی كوردستانو دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان كرا، هەروەها باسی چۆنیەتی دەرباز بوون لەبارودۆخی ئابووری ئێستای كوردستان تاوتوێ کرا.
سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان لەمبارەوە ڕایگەیاند “لەشاری هەولێر یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی کوردستان کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی بۆ بازرگانان دروستبووە، لەپێناو ئەوەی هەوڵەکان چڕبکرێتەوە بۆچارەسەر کردنی”.
ڕاشیگەیاند “لەئێستادا بازرگانان ڕسوماتی زۆریان لەسەر زیاد کراوە لەدەروازەکاندا کە ئەمەش وادەکات کاری بازرگانی خاو بێتەوەو زیان بەکاری حکومەت بگەیەنێت”.
سیروان محەمەد ئەوەشی رونکردەوە کە ڕێگریەکانی حکومەتی عێراقی لەنەڕۆشتنی بەرهەمە پیشەسازیەکانی کوردستان بۆ خواروی عێراق تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو، ئەو وتی “هەوڵدەدەین لەگەڵ وەزاتە پەیوەندی دارەکانی عێراق گفتوگۆ بکەین و چارەسەری کێشەکان بکەین”.
وتیشی “داوادەکەین بەزوترین کات کۆبونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەینو لەنزیکەوە ڕاپۆرتی خۆمانی پێبدەین کە تەواوی کێشەکانو چارەسەرەکان لەخۆدەگرێت بۆ باشکردنی ڕەوشی کاری بازرگانی و هاوڵاتیان لەکوردستاندا”.
یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان پێکدێت ل ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیو هەولێرو دهۆک.