لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و بریکاری وەزیری دارایی، تاووتوێی رەشنوسی بودجەی عێراق کراوەو شاندی حکومەت رایگەیاندووە، ھەوڵەکان بەردەوامدەبن بۆ چارەسەری دۆخی موچەخۆران.
ئەمڕۆ، جەعفەر ئیبراھیم ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتبوون لە ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی.
بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژەیان بەوەکرد، کە ئەوان کۆمەڵێک داتای “شەفاف و روونیان” لەگەڵ خۆیان ھێناوە بۆ بەرچاو روونی گشت لایەک لەسەر رەشنووسی بودجەی ٢٠١٨ی عێراق.
ھەروەھا وتوویانە، حکومەت سەرنج و تێبینی زۆری لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ھەیە، راپۆرتیان لەوبارەیەوە ئامادەکردووەو لیژنەیەکی شارەزا لەبواری یاسایی و دارایی لەنێو ئەم شاندەدا دەبن کە بۆ گفتوگۆ دەچنە بەغدا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سەبارەت بەدۆخی دارایی و مووچە، “ئاماژەیان بە ھەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە”.
ھەروەھا، داوا لە سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و بریکاری وەزیری دارایی کراوە بۆ دانیشتنی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمان رێکەوتی ئامادەبن.