باڵیۆزى نوێی یۆنان له عێراق، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانى ئه‌وه‌یه، كار بكات له‌سه‌ر ئاسانكاریكردن بۆ پێدانى ڤیزه‌ى وڵاته‌كه‌ى به هاووڵاتیانى عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/ 11/ 2017، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق، پێشوازیكرد له لیونایدس بی كۆنتۆفۆنیسیۆس، باڵیۆزی نوێی یۆنان له به‌غدا.
له‌میانى ئه‌و پێشوازییه‌دا، باڵیۆزه‌كه‌ى یۆنان، جه‌ختیكرده‌وه، كه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى ڤیزه‌ى وڵاته‌كه‌ى به هاووڵاتیانی عێراق بدرێت.
له‌و دیداره‌دا، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى پێدانى ڤیزه‌ى یۆنان به عێراقییه‌كان، هه‌ردوولاش په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌سینا و به‌غدایان تاوتویی كرد.