پەیمانگای ئاماری توركیا ئاشكرایكردوە، لەماوەی 9 مانگی رابردوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیاو ئێران زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووەو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردووش لەسەدا 14 گەشەیكردووە.
بەپێی نوێترین راپۆرتی پەیمانگای ئاماری توركیا، لە 9 مانگی یەكەمی ساڵی 2017دا بەهای هەناردەی ئێران بۆ توركیا 5 ملیار و 840 ملیۆن دۆلار بووەو لەسەر بنەمای ساڵانەش لەسەدا 75 زیادیكردووە، لەبەرامبەریشدا توركیا بە بەهای 3 ملیارو 310 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی هەناردەی ئێران كردووە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، لەماوەی 5 ساڵی رابردوودا ئەوە بەرزترین ئاستە كە لەئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێرانو توركیا تۆماركراوە، هۆكارەكەشی بۆ باشبوونی پەیوەندی ئابووریو بازرگانی نێوانیان دەگەڕێتەوە.