بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیكردنی رێنماییەكانەوە مۆڵەتی لە كۆمپانیای تەوەست وەرگرتوەتەوە كە كاری كڕینو فرۆشتنی دراوی بیانی ئەنجامداوە.
بانكی ناوەندی عیراق لەبەیاننامەیكدا ئاشكرایكردوە، بەهۆی سەرپێچیكردن لە یاساو رێنماییەكانی یاسای رێكخستنی كاری كۆمپانیاكان، بریارماندا مۆڵەتی كاركردن لە كۆمپانیای تەوەست وەربگرینەوە كە كاری كڕینو فرۆشتنی دراوی بیانی ئەنجامداوە.
بانكی ناوەندی داواشی لە وەزارەتی بازرگانی عیراق كردووە، بڕوانامەی دامەزراندنی ئەو كۆمپانیایە هەڵبوەشێنێتەوەو لەتۆماری كۆمپانیاكانیشدا ناوەكەی بسڕێتەوە ناوی كۆمپانیاكەش بخاتە لیستی رەشەوەو بەهیچ شێوەیەك مامەڵەی دارایی و كاری بانكی لەگەڵ ئەم كۆمپانیایە نەكات.