سەرمایەی بانكەكانی لوبنان لە هەرێمی كوردستان 500 ملیۆن دۆلارە

سەرمایەی بانكەكانی لوبنان لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 500 ملیۆن دۆلار‌و بڕیارەكەی بانكی ناوەندی عیراقیش بۆ هەڵپەساردنی لقی بانكە بیانیەكان لە هەرێمی كوردستان 10 بانكی لوبنانی دەگرێتەوە.

رۆژنامەی جمهوریەتی لوبنانی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، 10 بانكی لوبنانی كە لقیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەیە‌و بەشێكی زۆریشیان لە هەولێرن، بڕیارەكەی بانكی ناوەندی عیراق دەیانگرێتەوە، كە بەپێی بڕیارەكە دەبێت سەرجەم بانكە بیانیەكان‌و ئەوانەی لقیان لە هەرێمی كوردستان هەیە، لەماوەی هەفتەیەكدا كارەكانیان هەڵپەسێرن، ئەگەرنا ئەوا ڕێگەیان پێنادرێت بەشداری كڕین‌و فرۆشتنی دراوی بیانی بكەن.

لەوبارەیەوە (سەمیر تویلە) نوێنەری یەكێتی بانكەكانی لوبنان لە عیراق بە رۆژنامەكەی راگەیاندوە، لەساڵی 2016دا سەرمایەی بانكەكانی لوبنان 50 ملیۆن دۆلار زیادكراوە‌و گەیشتۆتە 500 ملیۆن دۆلار. 

راشیگەیاند، گشتاندنەكەی بانكی ناوەندی عیراق ناڕۆشنە‌و باسی لە وردەكاری نەكردووە، لەبەرئەوە داوامان كردوە كە ڕوونكردنەوەمان پێبدەن، چونكە بەشێكی زۆری ئەو بانكانە بەشداری كڕین‌و فرۆشتنەكانی بانكی ناوەندی عیراق ناكەن كە بۆ دراوی بیانی ئەنجامی دەدات، هاوكات یەكێك لەو خاڵانەی كە داوای ڕوونكردنەوەیان كردوە ئەوەیە، كە ئایا پێویستە تەنها هەژماری بەشداربووەكانیان بە دۆلار دابخەن، یاخود بەتەواوی لقەكانیان دابخەن.