بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا ئاشكرای دەكات، لەئێستادا كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی كە ئەركی دەرهێنانی نەوتی لەبیری حەسیرە لەئەستۆدایە، بەردەوامە لەدەرهێنانی نەوتو ڕەوانەكردنی بۆ پاڵاوگەی بازیان.
(ژیلوان عادل شكور) بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا ڕاگەیاند، كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی كە ئەركی دەرهێنانی نەوتی حەسیرەی لەناوچەی گەرمیان لەئەستۆدایە، ئێستا ڕۆژانە 9 هەزارو 500 بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و ڕەوانەی پاڵاوگەی بازیان لەپارێزگای سلێمانی دەكرێت و بۆ بەرهەمی ناوخۆیی بەكاری دەهێنن.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا راشیگەیاند، بەپێی زانیارییەكانمان ئەو بەشەی كە لە پاڵاوگەكە دەمێنێتەوە و ناكرێت بە گاز یاخود بەنزین و توانای بەكارهێنانی نییە، هەناردەی دەرەوە دەكرێت، بەڵام تائێستا نازانین بڕی ئەو هەناردەیە چەندە.