كۆمپانیای سۆمۆی عیراق لەڕێی بۆری نەوتی هەرێمەوە، نەوتی كەركوكی رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا كردو بڕەكەشی 90 هەزار بەرمیل بووە. 
سەرچاوەیەكی كەشتیوانی لەبەندەری جەیهانی توركیا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند: ئەمڕۆ لەدوای حوزەیرانی 2014ەوە بۆ یەكەمجار نەوتی خاو لەڕێی بۆری نەوتی هەرێمەوە گەیشتۆتە كۆگاكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لەبەندەری جەیهانی توركیا.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكردوە: بڕی ئەو نەوتەی لەڕێی بۆری هەرێمەوە گەیشتۆتە كۆگاكانی سۆمۆ لەبەندەری جەیهان توركیا 90 هەزار بەرمیل بووە.
				
			








