لە كەرتی گواستنەوەی دەریایی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندوە، لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆی دووشەممەوە هەناردەی نەوتی خاو لە رێگای هێڵی بۆری كە لە ژێر کۆنترۆڵی هەرێمی كوردستاندایە بۆ بەندەری جیهانی توركی لە 255 هەزار بەرمیل بۆ 288 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە كە هێشتا ئەو هەناردەیە زۆر كەمترە لە رێژەی ئاسایی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان كە نزیكەی 600 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ رۆیته‌رز، له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه ڕایگه‌یاند، هه‌تا رۆژی شەممە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بریتی بووه له 216 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێشتر و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی رۆژانه بڕی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له رۆژێكدا هه‌نارده‌ده‌كرا بۆ به‌ندری جه‌یهانی توركیا.
هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بریتیه له‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا سوپای عێراق كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆنترۆڵكرده‌وه.
كێڵگه‌كانی هاڤاناو بای حه‌سه‌ن دوو گه‌وره‌ترین كێڵگه بوون كه پێشتر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی كوردستاندا بوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو كێڵگه‌یه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.







