سەمای سروش لە سلێمانی

 لە دوو کاتی جیاوازدا و لە ھەردوو پارکی ھەواری شار و پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی، نمایشی سەمای سروش پێشکەش کرا.

کۆریۆگرافی نمایشەکە، گۆران سەرگەڵویی لەو بارەیەوە  راگەیاند “چیرۆکی سەماکە لە ناواخنی ئایینی بەھائی وەرم گرتووە و ھەوڵمداوە لە کۆنسێرتەکەدا کارێکی چێندراوی جوان دروست بکەم”.

ئەو وتی: چالاکییەکە بە بۆنەی یادی ٢٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی پێغەمبەری بەھائییەکان، بەھائوڵڵا پێشکەش کرا، تیایدا ١٧ کەس بەشدارییان کرد کە ھەموویان بەھائی بوون و یەکەمجارە بەشداری سەمایەکی لەو شێوەیە دەکەن”.

شوێنکەوتوانی بەھائی دەکەونە ناوچەکانی ئێرانەوە، لەو باوەڕەدان کە ئایینەکەیان ئایینێکی یەکتاپەرستییە، حسەین عەلی نوری کە بە بەھائوڵڵا ناسراوە لە ئێران لە سەدەی نۆزدەدا دایمەزراندووە.