عیراق دووەم گەورە وڵاتی هاوردەكاری كاڵای ئێرانە

 سەید حەمید حسێنی ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران – عیراق رایدەگەیەنێت، لەماوەی 4 مانگی رابردوودا عیراق بۆتە دووەم گەورە وڵاتی هاوردەكاری كاڵاو شمەكی ئێرانی.

سەید حسێنی راشیگەیاندوە، لە ماوەی 4 مانگی رابردوی ئەمساڵدا بە بەهای 12 ملیار دۆلار كاڵاو شمەك لە ئێرانەوە هەناردەی وڵاتانی جیهان كراوە، پشكی عیراقیش لەو پارەیە 2 ملیار دۆلار بووەو بەراورد بە ساڵی رابردووش بەرێژەی لەسەدا 6 پۆینت 5 زیادیكردووە.

لەلایەكی تریشەوە ئامارەكان دەریدەخەن، كە لەسەدا 15ی كۆی گشتی ئەو كاڵاو شمەكانەی لەو ماوەیەدا لە ئێرانەوە هەناردەی دەرەوە كراوە بۆ عیراق رۆیشتووە.