جوتیارانی کورد بەگەرمای هاوین رۆژانە ١٢ کاتژمێر کار دەکەن

لە شاری ئادانا جوتیارانی کورد لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ئەو شارە بەگەرمای هاوین لەم رەمەزانەدا، رۆژانە ١٢ کاتژمێر کار دەکەن و لە بەرامبەردا بەبڕی ٤٠-٥٠ لیرە وەردەگرن.

ژمارەیەکی زۆری جوتیار لە شارەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیاوە هاتوونەتە ئادانا و لەتەنیشت کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ئەو شارە چادریان هەڵداوە و کاری جوتیاری دەکەن.

ئەو جوتیارانە تەنانەت لە مانگی رەمەزانیشدا رۆژانە لە ژێر گەرمای ٤٠ پلەدا ١٢ کاتژمێر کار دەکەن و لە بەرامبەردا بەبڕی ٤٠-٥٠ لیرە ( نزیکەی ١٥ هەزار بۆ ٢٠ هەزار دیناری عێراقی) وەردەگرن

مانگی رەمەزان بۆ ئەوان زۆر سەختە و شارەکە شێیەکی بێزارکەر و گەرمایەکی لەرادەبەری هەیە، ئەمەش کاری ئەوانی سەختتر کردووە.

حەسەن ئوچار کە لە شاری شرنەخەوە هاتووە ئادانا و لە کێڵگەیەکی پەتاتەدا کار دەکات، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو لەگەڵ ژن و مناڵەکەیدا هاتووە بۆ کار کردن و دەڵێت “لە کاتژمێر٤:٠٠ی بەیانییەوە دەچمە کێڵگە و تا کاتژمێر٤:٠٠ ی ئێوارە کاردەکەم، کارکردن لەبەر گەرما ئەستەمە، بەڵام نانەکەمان لەمەدایە. سەرەڕای گەرما دەبێت رۆژانە ١٢ کاتژمێر کار بکەین.