پارەی بەڵێندەران گەشتە سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت پارەی بەڵێندەران گەشتۆتە سلێمانی و دەدرێت بە بەڵێندەران.

عومەر قەڵادزێی پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیەند” ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ فەرمانگە حکومیە خزمەتگوزاریەکانی ناوشاری سلێمانی کۆبوینەوە بۆ گوێگرتن لەداواکاریەکانیان و کارکردنمان وەک یەک تیم وە ئەو پێداویستیانەی ھەیانەو داوای خەڵکە وەک پرۆژە ئامادەیان بکەین و لە ماوەیەکی کورتدا بەپێی ئەو ئیمکانێتەی لەبەردەستماندایە جێ بەجێی بکەین وە ھەندێک پرۆژە لەناو شاری سلێمانیدا ئەنجام دەدەین”

ڕاشیگەیاند” ئەمڕۆ بڕی ٤ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دینار لەپارەی گەشە پێدانی ھەرێمەکان ھاتووە بۆ پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی دابەشکردن بەسەر بەڵێندەراندا”

پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە یەکەم کۆبونەوەی لەگەڵ فەرمانگە حکومیە خزمەتگوزاریەکان ئەنجامدا.