عیراق تا كۆتایی ئەمساڵ 3 ملیار دۆلار قەرز وەردەگرێت

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشبینی دەكات، تاكۆتایی ئەمساڵ وڵاتەكەی 3 ملیار دۆلار قەرزی نێودەوڵەتی وەربگرێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێگەیشتنێكی قوڵ و پاڵپشتییەكی فراوانیان هەیە، بۆ ئەوەی عێراق ئەم قەیرانە داراییەی ئێستای تێپەڕێنێت.

راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق روونیشیكردوە: بەپشت بەستن بە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2017، چەند سەرچاوەیەكی پارەداركردنی نێودەوڵەتی هەیە، كە دەكرێت عێراق قەرزیان لێ‌ وەربگرێت، لەوانە بانكی نێودەوڵەتی، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، وڵاتانی پیشەسازی و پێشبینش دەكات تا كۆتای ئەمساڵ بڕی ئەو قەرز بگاتە 3 ملیار دۆلار.