وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزرای سلێمانی ئاشکرای دەکات کە داهاتی گەشتیاری پارێزگاکە لە جەژنی نەورۆز ١٥ ملیۆن دۆلار بووە.
ئارام شوانی وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزراری سلێمانی ڕایگەیاند “ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە ماوەی جەژنی نەورۆز هاتونەتە نێو پارێزگای سلێمانی ٦٠ هەزار گەشتیار بووە”
وتەبێژەکەی دەستەی گەشت و گوزراری سلێمانی وتیشی”گەر هەر گەشتیارێک لە ماوەی مانەوەیدا ٣٠٠ دۆلاری خەرج کردبێت، ئەوا کۆی داهاتی گەشتیاری پارێزگاکە ١٥ ملیۆن دۆلار بووە کە بەشێکی زۆری ئەو داهاتە ڕاستەوخۆ دەگات بە فرۆشیاران و خاوەن پرۆژەکان”
ئارام شوانی ئاشکراشی کردووە کە وەک کرێی ڤیزە بڕی 25 هەزار دیناری عێراقی لە هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی وەرگیراوە کە هاتۆتە نێو هەرێمەوە و داهاتی ئەوەش 300 ملیۆن دینار بووە.