پادشای سعودیە بەبەهای زیاتر لە 65 ملیار دۆلار چەند گرێبەستێكی ئابوری لەگەڵ چین ئیمزا كرد

سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە كە بە سەرۆكایەتی وەفدێكی هەزار كەسی گەیشتە بەیجین، لە سەرەتای سەردانەكەیدا بەبەهای زیاتر لە 65 ملیار دۆلار چەند گرێبەستێكی ئابوری لەگەڵ چین ئیمزا كرد.

چانگ مینگ جێگری وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، ئەو گرێبەستانەی كە لەنێوان سعودیە ‌و چیندا ئیمزاكراون بەهاكەیان دەگاتە زیاتر لە 65 ملیار دۆلارو هەمو بوارەكان دەگرنەوە لە بواری وزەوە تا دەگاتە بۆشایی ئاسمان، بەڵام وردەكاری گرێبەستەكانی ئاشكرانەكرد.

بەم هەنگاوانە سعودیە كە گەورەترین هەناردەكای نەوت لەسەر ئاستی جیهان ئارەزوی خۆی نیشانداوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابورییەكانی لەگەڵ چین وەك دووەم گەورەترین ئابوری جیهان..

چین یەكێكە لەو وڵاتانەی كە رۆڵێكی گەورە دەگێڕێت لە ململانێ سیاسییەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە تەوەرێكی سەرەكی كۆبونەوەكانی پادشای سعودیە لە چین باسكردن بوە لە قەیرانی سوریا ‌و یەمەن.

سەرباری ئەوەی پشتی بە نەوتی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەستوە، بەڵام چین دەیەوێت لە ململانێكانی ناوچەكەدا رۆڵی هەبێت ‌و بەهەمان ئەندازەی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ سعودیە هەیەتی، لەگەڵ ئێرانیش پەیوەندی ‌و لێكتێگەشتنی هەیە.