توێژه‌ران رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتی هاوسه‌ران بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن.
بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ران سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، پێویسته به‌ئاگابن له داهاتی ژیانیان، توێژه‌ران رێنمایی ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی بڕیاری چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن، پێش ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری پێویسته به‌رنامه‌ی داهاتیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی ده‌مه‌قاڵه نه‌بنه‌وه‌و باشتر له یه‌كتر تێبگه‌ن. ده‌شڵێن: ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی به‌رنامه‌ی داهاتیان نییه ده‌بێت به زووترین كات گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌ده‌ن هاوسه‌ران پێكه‌وه هاوبه‌شی یه‌ك داهات بن و داهاتیان له یه‌كتر جیانه‌كه‌نه‌وه، چونكه به بۆچوونی توێژه‌ران له كاتێكدا هاوسه‌ران خاوه‌ن یه‌ك داهاتن زیاتر له یه‌كتر نزیكدهبنهوهو متمانه دروست ده‌بێت له‌نێوانیاندا.