بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌كاله‌ت، داوای له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كرد، بوودجه‌ی خه‌مڵێندراوی خۆیان ڕوانه‌بكه‌ن بۆئاماده‌كردنی بوودجه‌ی گشتی خه‌مڵێندراوی ئه‌مساڵ.
	
	به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی  ڕابه‌ر سدیق، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی ژمێریاری و به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان، داوایكردووه به پشتبه‌ستن به داهات و خه‌رجییه‌كانی ساڵی ڕابردوو بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی خۆیان بۆ ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن.
	
	بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئامانج له‌وكاره ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی خه‌مڵێندراوی 2017یه و دوای ڕه‌وانه‌كردنی بۆئه‌وان  له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌رجی و داهاته خه‌مڵێندراوه. 
	
	هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، بودجه‌ی خه‌مڵێندراو بۆئه‌وه‌یه، ئه‌و ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان دایده‌نێت، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و داهاته بێت كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه خه‌رجیه‌كان بگونجێن له‌گه‌ڵ داهاته‌كان.
			






