كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، ڕایگه‌یاند كه‌سبه‌ی به‌هۆی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیاوه خێرایی با له‌هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نن، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی تورکیا ئاسمان ساماڵ لەگەڵ زیادبونی خێرایی با.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری دا له خێرایی با كه‌و وتی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رێژه‌یه‌كی زۆتر له‌رۆژانی پێشوو زه‌ره‌رو زیان به‌درخت و كه‌ل و په‌لی هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت.
هاوکات بەرزترین پلەی گەرمای شاری هه‌ولێر بۆ رۆژی چوارشه‌ممه ١٦ پلەی سیلیزی و نزیمترینیش ٥پلە دەبێت، به‌ڵام شاری سلێمانی نزمتره به یه‌ك پله كه پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 12 و پاشانیش نزمده‌بێته‌وه بۆ 4 پله.