عیراق دەبێتە گرنگترین رێڕەوی گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێتی جیهان

 وەزیری گەیاندنی عیراق رایگەیاندوە، وڵاتەكەی دەبێتە گرنگترین رێڕەوی گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێتی جیهان و چەندین كۆمپانیاش سەرقاڵی بەدەستهێنانی ئەو پڕۆژەیەن.

حەسەن راشد وەزیری گەیاندنی عیراق، رونیكردۆتەوە لە ماوەی رابردوودا پرۆژەیەكی گەورەی راكێشانی كێبڵی هێڵی ئینتەرنێتیان هەبووە كە لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ باشووری وڵات درێژبۆتەوەو لەلایەن كۆمپانیای نی ۆر ستیلوە جێبەجێكراوە، بەڵام لە ئێستادا راگیراوەو  ئەگەری ئەوە هەیە لەلایەن كۆمپانیایەكیترەوە تەواو بكرێت.

وتیشی هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا بڕیاردرابوو لە رێگەی كەنداوی سوێسەوە پڕۆژەی پێكەوە بەستنەوەی هێڵی ئینتەرنێتی سێ‌ كیشوەر ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی گونجاوی پێگەی وڵاتەكەیەوە، كۆمپانیاكانیان بیریان لەوە كردۆتەوە ئەو رێڕەوە بۆ عیراق بگوازنەوە، بە ئەنجامدانی ئەوە پرۆژەیەش دەبێتە گرنگترین ناوەندی گواستنەوەی هێڵی كێبڵی فایبەر گلاسی جیهانی.

سەبارەت بەدامەزراندنی مانگێكی دەستكردی  تایبەت بەوڵاتەكەی وەزیری گەیاندنی عیراق دوپاتیكردەوە، كە ئەو پڕۆژەیە كارا كراوەو بۆ جێبەجێكردنیشی پێشنیار ئاڕاستەی چەند كۆمپانیایەك كراوە،بەڵام بەهۆی زۆری تێچوی پارەكەیەوە كە 400 ملیۆن دۆلار دەبێت، داواكراوە بەشێوەی قەرزی درێژخایەن تەواوبكرێت.