ئەنجومەنی شوورا پرسی پارێزگاری سلێمانی یەكلادەكاتەوە

ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان خەریكی لێكۆڵینەوەیە لە دۆسیەی پارێزگاری سلێمانی، وتەبێژی وەزارەتی دادیش دەڵێت “تا رەوتی لێكۆڵینەوە كۆتایی نەیەت، ئەنجومەنی شوورا بۆچوونی خۆی نادركێنێت”.

لەبارەی كێشەی پۆستی پارێزگاری سلێمانییەوە، نەریمان تاڵب وتەبێژی وەزارەتی دادی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە نوسراوی فەرمی كەیسی  پارێزگاری سلێمانی گەیشتووەتە ئەنجومەنی شوورای هەرێمی كوردستان و لەژێر لێكۆڵینەوەدایە بۆئەوەی بۆچوونی خۆی لەسەر پرسی پارێزگاری سلێمانی نیشان بدات، پاشان بۆ رای گشتییش ئاشكرا دەكرێت.

نەریمان تاڵب دەشڵێت “لەبەرئەوەی ئەو بابەتە پرسێكی یاساییە، هیچ وادەیەك بۆ كۆتاییهێنان بەو كەیسە لە ئەنجومەنی شوورادا دیاری نەكراوە”.

وتەبێژی وەزارەتی داد ئەوەشی دوپاتكردۆتەوە، كە ئێستا ئەنجومەنی شوورا سەرقاڵی كاركردنە لەسەر ئەو پرسە، بەڵام تا نەگەنە ئەنجام هیچ لێدوان و شیكردنەوەیەك باس ناكرێت، بۆیە كەی ئەنجومەنەكە گەیشتە ئەو بارەی لێكۆڵینەوە كۆتایی هات، بۆچوونی خۆی دەخاتەڕوو.
 
ڕێ