نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەردەوام بەرزبوونەوە و نزمبونەوە بەخۆیەوە دەبینێ و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥١ دۆلار و ٧٢ سەنتە.
ئەمرۆ سێشەممە ١٨ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٦ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥١ دۆلار و ٩٢ سەنتە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکاش بە ٥٠ دۆلار و ٣١ سەنتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٦، دوای هەشت ساڵ ڕێکخراوی ئۆپیک (وڵاتانی بەرهمهێنی نەوت) لە جەزائیر بە شێوەیەکی سەرەتایی ڕێککەوت لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، ڕێکخراوی ئۆپیک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ ٣٢.٥ تا ٣٣ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە، لەکاتێکدا لە ئێستادا ٣٣.٢ ملیۆن ڕۆژانە بەرهەمدەهێنێت.
لەمیانی گفتوگۆکەیاندا لە جەزائیر ڕایانگەیاند، مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە وردی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە دەخەنە ڕوو.
ئەوەش لەکاتێکدا کە پێشتر و بەهۆی ناکۆکی ئێران و سعودیەوە کە هەردووکیان سەربە ئۆپیکن، ئەو ڕێکخراوە نەیتوانیوە بگاتە هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر نەوت.