وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای  دەکات کەوا دەرماڵەی ئێشکگری بۆ کارمەندانی تەندروستی خەرج دەکرێت.
 “رێکەوت حەمەرەشید” وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی ئێشکگری دراوە و لە  گەنجینەکان خەرج دەکرێت.
 وەزیری تەندروستی وتی: ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و یەکەی ژمێریاری نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستیەکان دەکەین کە لیستی دەرماڵەی ئیشکگری(خەفارەت) بە زووترین کات بەرن بۆ خەزێنەکان بە مەبەستی سەرف کردنی دەرماڵەکە.
 وەزیری  تەندروستی ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی لیستەکان نەبات بۆ گەنجینەکان خۆیان بەرپرس دەبن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
 دەرماڵەی ئێشکگری ئەو کارمەند و پزیشکانە دەگرێتەوە کەوا لە نەخۆشخانەکان دوای دەوامی فەرمی دەمێننەوە و بڕی پارەکەش لە کارمەندێکەوە بۆ کارمەندێکی تر جیاوازە.
				
			







