بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەشداریی ژمارەیەك لە وەزیرەكان كۆبووەوە و تێیدا چەند بڕیارێكی دەركرد، لە یەكێك لە بڕیارەكاندا، بڕیار درا، وەزارەتی دارایی عێراق، پەلە لە خەرجكردنی پارەی تەرخانكراو بۆ ئاوارەكان، بكات، بە تایبەتیش بەهۆی نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزان.
هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە هەوڵی زیاتر بدرێت، بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچە ئازادكراوەكان و داوای لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كرد، پێویستییەكانی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان دابین بكات.
هەر لەو دانیشتنەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیار دراوە، بە مەبەستی پشتیوانیكردنی جووتیاران بۆ بەرهەمی (جۆ)، بڕی 60 ملیار دینار لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بە 2 قیست بۆ مانگەكانی 5 و 6 تەرخان بكرێت.