سۆمەریە نیوز بڵاوی کردەوە: بە هۆی شۆرتی کارەباوە لە نهۆمی نۆیەمی بانکی ناوەندی عێراق ئاگرێک کەوتۆتەوە ، بەڵام بە خیرای کۆنترۆڵ کراوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.
زانیاریەکان ئاماژە بەوەدەکەن، شۆرتی کارەبا لە بۆردی سیستەمی کار پێکردنی ئامێری فێنکەرەوەی کافتریای بانکی ناوەندی عێراق لە نهۆمی نۆیەمدایە بۆتە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە .
لەبارەی ئەوەش ئاخۆ ئەو ئاگرە گەیشتۆتە هیچ بەشێکی تری بانکی ناوەندی هیچ زیانێکی بە پاەرەی ناو بانکەکە گەیاندوە، زانیاریەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هیچ زیانێکی لەو شێوەیەی بەدواوە نەبووە.
بانكی ناوەندی عیراق بارەگای سەرەكی لەشەقامی رەشیدی بەغدایەو لەساڵی 1947 دامەزراوە و چوار لقی لە شارەکانی ( سلێمانی،هەولیر،بەسرە، موسڵ )هەیە، لەساڵی 2004 یاسایەكی تایبەتی بۆ دەركراوە.