نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌رده‌وامه له‌به‌رزبونه‌وه‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت گه‌یشته 49.42 دۆلار، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌وڵاتانی نه‌یجیریاو فه‌نزوێلاو بۆچوونی ئه‌رێنیی له‌باره‌ی بازاڕی نه‌وته‌وه.

هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌دێت كه بانكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكی(گۆڵدمان ساكس) رایگه‌یاند دوای نزیكه‌ی دووساڵ بازاڕی نه‌وت كۆتایی هێناوه به خستنه‌ڕووی زیاده‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو و له‌م مانگه‌دا خستنه‌ڕووی زیاده‌ی نه‌وتی خاو كۆتایی پێهاتووه ئهوهپێش ئه‌و واده‌یه‌یه كه پێشتر پێشبینی بۆده‌كرا، ئه‌ویش به‌هۆی زۆربوونی خواست‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی نه‌یجیریا كه‌مترین ئاستی له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا تۆماركرد ئه‌ویش به‌هۆی ناسه‌قامگیری بارودۆخی سیاسی‌و ئهمنیو كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌و هێرش بۆسه‌ر بۆری‌و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌شێوه‌یه‌ك كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له‌گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته راگرت.